بۆچی ناوەندی زانیاری کۆچبەری

خزمەتگوزاری

ناوەندی زانیاری کۆچبەری زانیاری و راوێژکاری پێشکەش دەکات بۆ کۆچبەرانی بە مەبەستکراو لەسەر کۆچکردنی سەلامەت و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کۆچکردنی ناڕێک و مەترسییە جدییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی کۆچبەرە پێشبینیکراوەکان بەهێز بکەن و هانیان بدەن بۆ ئەوەی بژاردەی گونجاو و بە ئاگار هەڵبژێرن.

ڕاوێژکردن

ڕاوێژ کردن یەکێکە لە خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان کە لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری پێشکەش دەکرێت. خزمەتوەرگران دەتوانن لە راوێژکاری یەک لە بەرامبەر یەک لە بارەگاکانمان کەڵک وەرگرن، بەڵام دەتوانن هەروەها راوێژ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانمان بکەن لە ڕێگای تەلەفۆن (هێڵی گەرمی 800 50 555)، سکایپ (MRC IRQ ) یان ئیمەیلی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.). ڕاوێژکردنمان بەخۆڕاییە و بە زۆریش نهێنیە.

ئێمە ڕێنموونی سەبارەت بە ژمارەیەک لە کێشەکان فەراهەم دەکەین لەوانە:

  • ئەو پرۆسە و رێکارانەی لە تەواوی قواخەکانی کۆچبەری دا هەن.
  • دەرفەتەکانی کارکردن یاخود خوێندن لە دەرەوەی ڵات.
  • ماف و ئەرکەکانت وەک کۆچبەرێک لە وڵاتانی مەبەست.
  • نۆرمی کلتووری کۆمەڵایەتی و یاساکانی کار لەو وڵاتانەی بۆی دەچن.
  • پشتڕاست کردنەوەی پەرەپێدەرانی کار لە دەرەوەی وڵات، کرێی حکومەت و رۆڵی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان لە بازنەی کۆچکردن دا.

دابینکردنی هەلێک بۆ ئەوانەی بەنیازی کۆچکردنن بۆ ڕاوێژکردن بە ڕاوێژکارەکانمان، نەک هەر وایان لێدەکات بڕیارێکی بە ئاگا بدەن، بەڵکو یارمەتیشمان دەدات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانمان لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵکی عێراق لە پرسەکانی کۆچی سەلامەت و یاسایی و ئاسایی و کۆچی ڕێک ناڕێک و دەرئەنجامەکانی و بە قاچاخبردنی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە .

ڕێنماییەکانی پێش ڕۆیشتن

ڕێنماییەکانی پێش ڕۆیشتن بۆ پاراستنی کۆچبەران و کرێکارانی کۆچبەر گرنگن. ئەم ڕێنماییانە زانیاری سەرەتایی پێشکەش بە بەو کۆچبەرانە دەکەن کە بە نیازی گەشت کردنن بۆ ئاسانکردنی گەشتەکەیان بۆ وڵاتی مەبەست و بەهێزکردنیان بە زانیاری پێویست و بەسوود بۆ ئەوەی سوودی ئەزموونی کارکردنیان لە دەرەوەی وڵات زیاتر بکەن.

لە ماوەی پێدانی ڕێمایی پێش گەشت کردن ئێمە زانیاری ورد سەبارەت بەم خاڵانە فەراهەم دەکەین:

  • ماف و ئەرکی کرێکارانی کۆچبەر،
  • سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار،
  • باری گشتی کارکردن و ژیان لە وڵاتی مەبەست،
  • ئەو ئالنگاریە سەرەکیانە کە لەوانەیە ڕووبەڕووی کەسێک ببنەوە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوە
  • لیستێکی ورد لە هەموو پەیوەندیە گرنگەکان لە حاڵەتی لە ناکاو دا.

دانیشتنەکانی ئاراستەکردن بۆ ئەو کۆچبەر و قوتابیانەی دەیانەوێت گەشت بکەن

ناوەندەکانی زانیاری کۆچبەری بە بێبەرامبەر دانیشتنی ئاراستەکردن و ڕێنوینی کردن بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن (کرێکار، پیشەگەر، ئەندامانی خێزان و خوێندکار) ساز دەکەن. ئێمە جەخت لەسەر ئاگادارکردنەوەی خەڵکی دەکەینەوە سەبارەت بە کۆچکردنی سەلامەت جا بۆ کارکردن بێت یان نیشتەجێبوون یان خوێندن. دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن و ڕێنوینی کردن سوودەکانی کۆچکردنی ئاسایی و مەترسی و دەرەنجامەکانی پەیوەست بە کۆچکردنی ناڕێک دەخاتە ڕوو. ئەم دانیشتنانە بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران رێکخراون بۆ ئەوەی نەک تەنها بڕیارێکی بە ئاگا بدەن، بەڵکو ب ئوەی جەخت لەوەش بکاتەوە کەوا پرۆسەی کۆچکردن بە شێوەیەکی رێک و ئاسوودە بەرێوە دەچێت. ئێمە ئەم دانیشتنانەی ئاڕاستەکردن لە ئۆفیسەکەمان لە بەغدا دابین دەکەین.

ناوەندەکانی زانیاری کۆچبەری، دان دەنێن بە گرنگی دامەزراوە تەکنیکی و پیشەییەکانی ڕاهێنان لە بەرزکردنەوەی کۆچی لێوەشاوە. ئێمە بەشی بێبەرامبەر پۆلی ئاڕاستەکردنی قوتابیانمان لە پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییەکان و کۆلێژ و زانکۆ پیشەییەکان ساز کردووە. ئەم پۆڵانە باس لە کۆچکردنی سەلامەت، ئاراستەکانی کۆچکردنی ئێستا و سوودە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کۆچ دەکەن. ڕاوێژکارانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری سەردانی دامەزراوە تەکنیکییەکان، کۆلێژەکان و زانکۆکان دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دانیشتنی بەرزکردنەوەی هۆشیاری ئەنجام بدەن.

ئاسانکاری حەواڵەکردن

ناوەندی زانیاری کۆچبەری سیستەمێکی حەوالەکردنی دامەزراندوە لەگەڵ حکومەت و دامەزراوە تایبەتەکان بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی کۆچ کردن لەسەر بنەمای پێویستی تاک. ڕاوێژکارانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانن پێویستیەکانی کۆچبەرانی مەبەستدار هەڵسەنگێنن و بیانگەڕێننەوە بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی پێویست، بڕوانامە، دووپاتکردنەوەی کاری ڕیکلامکراو لەلایەن خاوەکارانی دەرەوەی وڵات و تۆمارکردنی سکاڵاکانیان، ئەگەر هەبێت.

زەماڵەی خوێندنی نێودەوڵەتی بۆ عێراق

Information material