ئەگەر دەتەوێت بۆ دەرەوەی وڵات گەشت بکەیت، ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ ئەوەی بەوەی بڕیارێکی گونجاو بدەیت
انیاری زۆر هەیە لەسەر ژیان و کارکردن لە دەرەوەی وڵات و چۆنیەتی گەیشتن بۆ ئەوێ. بێگومان تۆ کەسێک دەناسیت کە لەدەرەوەی عێراق دەژی. کە ڕەنگە گەشتێکی سەختی گرتبێتە بەر بۆ ئەوەی بگاتە ئەوێ؟ کەسێک ڕەنگە کێشەی هەبێت لە دەرەوە کەسێک کە گەڕابێتەوە؟ ناوەندی زانیاری کۆچبەری (MRC) بۆ ئەوەی ئامۆژگاری خۆت و خێزانەکەت بکات لە کاتی دەرکردنی بڕیارێک لەسەر جێهێشتنی عێراق.
ئێمە یارمەتی عێراقییەکان دەدەین بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاو بدەن لەکاتی ڕەچاوکردنی چوون بۆ دەرەوەی وڵات. ئێمە ڕێنموونی سەبارەت بە ژمارەیەک لە کێشەکان فەراهەم دەکەین لەوانە:
- ئەو پرۆسە و رێکارانەی کە بۆ چوونە دەرەوە وڵات بەکاردەبرێن.
- دەرفەتەکانی کارکردن لە دەرەوەی ڵات.
- دەرفەتەکانی خوێندن بۆ عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات.
- ماف و ئەرکەکانت وەک کۆچبەرێک لە وڵاتانی مەبەست.
- نۆرمی کلتووری کۆمەڵایەتی و یاساکانی کار لەو وڵاتانەی بۆی دەچن.
- پشتڕاست کردنەوەی گرێبەستەکانی کارکردنی دەرەوەی وڵات.
- ڕۆڵی دامەزراوە جیاجیاکانی عێراق لە پرۆسەی کۆچکردندا.
- چۆن خۆت بپارێزیت و لەکوێ بەدوای یارمەتی دابگەڕێیت لە دەرەوە، ئەگەر پێویست بێت
- زانیاری لەسەر گەشەپێدانی توانا نیشتیمانییەکان و بەرنامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی
- گەڕانەوەی سەلامەت و سەرکەوتووانە بۆ عێراق
ێمە ستافێکی تایبەتمان لە ناوەندی سەرچاوەی کۆچبەران تەرخان کردووە کە دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە
دەتوانیت پلانەکانت تاوتوێ بکەیت و ڕاوێژکارەکانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری هەموو ئەو زانیاریانەی کە پێویستت پێیەتی بۆت دابین دەکەن – لە دانیشتنی تایبەتی لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری یان لە ڕێگەی تەلەفۆن، واتسەپ، ڤایبەر یان سکایپەوە.
ڕاوێژکردنمان بێ بەرامبەرە و زۆریش نهێنیە
ئێمە زانیاریەکان بە گوێرەی پێداویستیەکانتان بۆتان فەراهەم دەکەین
سەردانمان بکە و بمانبینە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر لە MRCی بەغدا