بەر لەوەی گەشت بکەیت

اوەندی زانیاری کۆچبەری دانیشتنی بێ بەرامبەری بۆ هەموو  ئەو کۆچبەرانەی بەنیازی دەرچوون و ئەوانەی گەشتیشیان کردووە (کرێکاران، پیشەگەران، خوێندکاران، بنەماڵەکان، پیاوانی و ژنانی گەنج) دابین دەکات. ئێمە زۆر جەخت لەسەر زانیاری ڕاست و باوەڕپێکراو لەسەر کۆچکردنی سەلامەت دەکەین جا بۆ کارکردن بێت یان نیشتەجێبوون یان خوێندن . دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن سوودەکانی کۆچکردنی ئاسایی دەستنیشان دەکات و مەترسی و دەرەنجامەکانی پەیوەست بە کۆچکردنی نا یاسایی دەخاتە ڕوو.

ئەم دانیشتنانە یارمەتیت دەدات لە دەرکردنی بڕیارێکی گونجاو و بە ئاگا.

لە پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییەکان و کۆلێژ و زانکۆ پیشەییەکان، بۆ خوێندکاران و قوتابیان چەند دانیشتنێک سەبارەت بەم باسە بەڕێوە دەبەین. ئەم دانیشتنانە باس لە کۆچی سەلامەت، ئاراستەکانی کۆچ و کۆچبەرانی ئێستا و مەترسی و دەرئەنجامەکانی قاچاخی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکەن.

ڕاوێژکارانی MRC سەردانی دامەزراوە تەکنیکییەکان، کۆلێژەکان، زانکۆکان و کۆمەڵگەکان دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دانیشتنەکانی هۆشیاریی بەڕێوە ببەن.

تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر دەتەوێت سەردانی قوتابخانەکەت، کۆمەڵگەکەت، گوندەکەت بکەین بۆ ئەوەی هۆشیاری سەبارەت بە کۆچ کردن بەرز بکەینەوە.

٥ شت کە پێویستە پێش کۆچکردن ڕەچاو بکرێن

دەتەوێت بەرەو وڵاتێکی تر کۆچ بکەیت؟ بەر لەوەی جانتاکەت بپێچیتەوە، با قسە سەبارەت بەو شتە بکەین کە پێوسیتە بزانیت بەر لەوەی بڕۆیت.

1. کۆچ

هەندێک وڵات سیاسەتی کۆچ کردن بۆ عێراقییەکان پێشکەش دەکەن، هەندێکی وڵاتی تریش نایکەن. پێش ئەوەی بچیت بۆ وڵاتێکی تر، دڵنیابە لەوەی کە ڕێگەت پێ دەدریت و پێشوازیت لێ دەکرێت لەو وڵاتە - واتە پێویستت بە ڤیزا هەیە بۆ سەردان، کار، خوێندن یان مانەوەت لەگەڵ ئەندامێکی خێزان؟ سیاسەتی کۆچی ئەو وڵاتە چییە؟

2. مەترسیەکان

لەکاتی ڕۆیشت بۆ وڵاتێکی نوێ، مەترسی زۆر هەن کە پێویستە لە بەرچاو بگرێن، لەوانە مەترسی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کەسی و تەندروستی:

  • مەترسیە ئابوریەکان:ئایا ڕێگەت پێدەدریت لە وڵاتی مەبەستت کار بکەیت؟ ئایا تۆ ڤیزای کارت هەیە؟ ئەگەر پێش چوونە ناو وڵاتێک ڤیزای کارت بۆ دروست نەبوو، ڕێگەت پێنەدراوە کار بکەیت و ناتوانیت پێداویستی خۆت یان خێزانەکەت دابین بکەیت.
  • مەترسیە کۆمەڵایەتیەکان: بە کۆچ کردنت لە دوای خۆت خێزان و دۆستانت، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەت بەجێدەهێڵیت، کە لە عێراق پاڵپشتیت دەکەن. ئەگەر زمانی وڵاتی مەبەستت نەزانی یان دەربارەی نەریتەکانیان شارەزا نەبیت، مەترسی ئەوە هەیە کە ناتوانیت تێکەڵ ببیت لە گەڵ کۆمەڵگای خانەخوێی نوێت.
  • مەترسی کەسی: ئەگەر بەبێ ڤیزای دروست بۆ وڵاتێکی تر بڕۆیت، ئەوا سەلامەتی خۆت دەخەیە ژێر مەترسیەوە. قاچاخچی یان ئاسانکار بەڵێن دەدەن بە سەلامەتی بتهێننە وڵاتێکی تر، ئەگەر تەنها پارەیان پێ بدەی. لەگەڵ ئەوەشدا پێت ناڵێیت کە چەند ڕۆژێک دەشێت لە بۆشایی بچووکدا گیر بخۆی بەبێ ئەوەی توانای هەناسەدانت هەبێت ، باسی ئەو ترسانەت بۆ ناکەن کە لە کاتی بە قاچاخ بردنت بۆ وڵاتێکی دیکە ڕووبەڕووت دەبنەوە.
  • مەترسی تەندروستی: گەشت کردن بە رێگەی نایاساییەوە واتە (قاچاخچی، ئاسانکار، چوونە ژوورەوە بەبێ ڤیزا) مەترسی تەندروستی جدی هەیە. دەتوانیت لەکاتی گەشتدا خۆت بریندار بکەیت و هیچ دەستگەیشتنت بۆ چارەسەری پزیشکی نەبێت . ئەگەر بە بێ ڤیزا بچیتە نێو وڵاتێکەوە ، مافی گەیشتنت نیە بە بیمەی تەندروستی یان چارەسەری پزیشکی. ئەو کەسانەی بە ڕێگەی نایاسایی دا گەشت دەکەن زۆرجار بەهۆی مامەڵەی خراپەوە دوچاری کێشەی تەندروستی دەروونیش دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی ناتوانن کار بکەن و پشتگیری خێزانەکەیان بکەن .

3. تێچووی ژیان

زۆر جار خەڵک بە هیوای داهاتێکی زیاترەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتێکی تر . لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە خەرجیەکانی ژیان لە وڵاتی مەبەستت ڕيچاو بکەیت. بەو موچەیەی خاوەنکاری داهاتوو بەڵێنی بۆ داوە ، ئایا دەتوانیت شوقەیەک بەکرێ بگری، پارەی خواردن و جلوبەرگ بدەیت و پشتگیری خێزانەکەت بکەیت؟ خەرجی ژیان زۆرجار زیاترە لە عێراق کە دەبێت پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتێکی تر هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت

4. زمان

ئایا زمانی وڵاتی مەبەستت دەزانی؟ ئایا پێش ئەوەی عێراق بەجێبێڵیت، ئەگەری ئەوە هەیە کۆرسێکی زمان وەربگریت؟ ئایا ڕێگەت پێ دەدریت کۆرسی زمان لە وڵاتی مەبەستت وەربگریت؟ نەزانینی زمان ژیانی هەندەران زۆر قورس دەکات : ناتوانیت گرێبەستی کرێی شوقەکەت بخوێنیتەوە ، بڕۆیت بۆ بازاڕ کردن ، بچیتە قوتابخانە یان کارێکت دەست بکەوێت یان بە سادەیی خەریکی گفتوگۆیەک بیت بۆ ئەوەی هاوڕێی نوێ دروست بکەیت . فێربوونی وشەگەلی بنەڕەتی لە هەر یەکێک لە ناوچە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەت تێدا بە سەر دەبەیت لەبەرچاو بگرە و ئەو کەسانە بناسە کە دەتوانن بە زمانی تۆ قسە بکەن و دەتوانن یارمەتیت بدات.

5. باجەکانی هاردەکردن، خەرجیەکانی بارکردن و گواستنەوە و رسوماتی کاڵاکانی ماڵەوە

ئایا تۆ شت و مەکەکانیشت لە گەڵ خۆت دەگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات؟ چی لەگەڵ خۆت دا دەبەیت و چی لە دوای خۆت بەجێدێڵیت؟ ئەمە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازی دەبێت و بیرۆکەیەکی باشە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم کێشانە لەگەڵ پارێزەرێکی کۆچبەری، ڕاوێژکارەکان لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری یان کەسێک کە شارەزایی هەبێت. تا پێت دەکرێت زانیاری سەبارەت بەم باسانە لە سەرچاوە فەرمیەکان وەربگرە.

هەندێک وڵات ڕێگە بە بێگانە دەدەن کە کەلوپەلەکانیان بە بێ باج هاوردە بکەن. هەندێکی تر هەن کە سنوورداری ئەو شتە دەکەن کە دەتوانن بیهێنن بە دانانی باج لەسەر هاوردەکردنی. هەروەها بیرت بێت کە رێژەی رسوماتەکانیش بپشکنی و پسوڵەیەکی دروستی بارکردن لە نوێنەری باری گومرگی بەدەست هێنیت.

کۆچی یاسایی دەتوانێت زۆر دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنێت، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی دروست ئامادە بن و توێژینەوەی تەواو بکەن پلانێکی باش و بیرکراوە باشتر دەبێت بۆ تەندروستی و بەختەوەری و ڕازیکردنی کەسیت . بێگومان، گۆرانکاری دەبێت لە هەر شوێنێک جێگیر بن، بەڵام بە پلانی پێشوەختەی دروست، باشتر دەتوانیت ئەم بەرەنگارییانە چارەسەر بکەیت.