ئایا پلانت هەیە عێراق بەجێ بێڵیت؟ لەوانەیە بۆ کار، خوێندن یان پەیوەندی کردن بە خێزانەکەتەوە لە دەرەوە؟ ئەگەر وا دەکەن، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە!
1. ئاگادار بن
بەر لە وەی بڕیاری کۆچ کردن بدەن، تا پێتان دەکرێت سەبارەت بەو شوێنەی کە مەبەستانە لێی بمێننەوە و بژین و زانیاری وەربگن و بزانن بارودۆخی کارکردن تێیدا چۆنە، بەهەمان شێوەش سەبارەت بەو کارەی بە نیازن ئەنجام بدەن و سەبارەت بەو کەسانەش کە لە گەڵ ئێوە گەشت دەکەن. لە گەڵ هاوڕێیان و خێزانەکەتان و بەرپرسە خۆجێیەکان و رێکخراوە ناحکومیەکان و ناوەندی زانیاری کۆچبەری قسە بکەن.
2. بە شێوەیەکی یاسایی کۆچ بکەن
گەشت کردن بە بێ ڤیزا و بەڵگەنامە یاساییەکانی تر مەترسیدارە. تەنها لەو کاتە گەشت بکەن ئەگەر هەموو بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم گەشتەتان هەبێت، لەوانە ڤیزا و مۆڵەتی کارکردن. گەشتکردنی نارێک/ نایاسایی دەتانخاتە ژێر چەندین مەترسیەوە، بۆ نمونە بەکارهێنانی کۆچبەر لە کارکردن بێ پێدانی دەسحەقی کارەکە.
3. ئەگەر لە دەوەرەی وڵات هەڵێکی کارکردنتان پێشکەشکرا یاخود بەڵێنی کارێکتان پێدرا، خاوەنکارەکە بناسن
متمانە بە هەموو کەس مەکەن. تا پێتان دەکرێت زانیاری سەبارەت بە خاوەنکار و ئەو کارەی کە پێشنیارتان بۆ کراوە لە دەرەوەی وڵات دەست بخەن. ناوبانگیان چییە؟ ئایا مۆڵەتیان هەیە بۆ کارەکانیان؟ ئایا داوات لێ دەکەن درۆ بکەیت دەربارەی تەمەنت یان بەبێ گرێبەست کار بکەیت؟
4. گرێبەستی کارکردن واژۆ بکەن بەو لەوەی بۆ کارکردن لە وڵاتێکی تر گەشت بکەیت
گرێبەستەکان گرنگن! داوا بکە گرێبەستێک ئیمزا بکرێت لەگەڵ بریکاری دامەزراندن کاتێک کارت دۆزییەوە، داوا بکە گرێبەستێک لەگەڵ خاوەنکارەکەت ئیمزا بکرێت. بەبێ گرێبەست کارەکەت یاسایی نییە.
5. بەڵگەنامەکانت بپارێزە
بەڵگەنامە کەسیەکانت بپارێزە. پاسپۆرت و ڤیزا و گرێبەستی کارکردنتان وێنەی لە بەر بگرن. کۆپیە ڕەسەنەکانی/ ئەسڵیەکانی ئەم دۆکیومێنتانە لە شوێنێکی سەلامەت دابنێن و وێنەکانیان/ کۆپیەکانیان لە گەڵ خۆتان و خێزانەکانتان هەڵگرن. بەڵگەنامەکانتان مەدەنە دەست کەسی تر و مەهێڵن کەسی تر بۆتان هەڵگرێت.
6. لە حاڵەتە لە ناکاوەکان دا
امادە بن. هەمیشە لیستێکی ژمارە تەلەفۆنی گرنگ لەوانە، پۆلیسی خۆجێی، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەشی ئاگرکۆژێنەوە، هاوڕێیان و خێزانەکەتان، بالیۆزخانە یاخود کۆنسولگەریەکەتان و رێکخراوە ناحکومیەکان، یەکیەتیەکانی بازرگانی و دامەزراوەکانی کۆچبەری و ناوەندی زانیاری کۆچبەری لە گەڵ خۆتا هەڵگرن.
7. لە گەڵ کەسانی تردا لە پەیوەندی دا بمێننەوە-
پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێکانتان و خێزانەکانتان بهێڵەوە لە وڵاتی خۆتان. با بزانن کە ئێوە باشن و سەلامەتن. لە گەڵ کۆچبەرانی تر ببن بە هاوڕێ و هەڵسوکەوتیان لە گەڵ بکەن. بەم شێوەیە دەتوانن یارمەتی و پشتگیری یەکتری بکەن
8. خۆتان بپارێزن
ئەگەر کێشەتان هەیە، قسە لە گەڵ کەسێکی متمانەپێکراو بکەن. داوای یارمەتی لە رێکخراوە ناحکومیەکان یاخود دامو دەزگاکانی تر بکەن وەک بالیۆزخانەکەتان بۆ پێدانی ئامۆژگاری و پاراستنتان.
ڕاوێژکردنمان بێ بەرامبەرە و زۆریش نهێنیە
ئێمە زانیاریەکان بە گوێرەی پێداویستیەکانتان بۆتان فەراهەم دەکەین
سەردانمان بکە و بمانبینە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر لە MRCی بەغدا