من دەمەوێت بچم بۆ دەرەوەی وڵات

ئەگەر دەتەوێت بۆ دەرەوەی وڵات گەشت بکەیت، ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ ئەوەی بەوەی بڕیارێکی گونجاو بدەیت

انیاری زۆر هەیە لەسەر ژیان و کارکردن لە دەرەوەی وڵات و چۆنیەتی گەیشتن بۆ ئەوێ.  بێگومان تۆ کەسێک دەناسیت کە لەدەرەوەی عێراق دەژی. کە ڕەنگە گەشتێکی سەختی گرتبێتە بەر بۆ ئەوەی بگاتە ئەوێ؟ کەسێک ڕەنگە کێشەی هەبێت لە دەرەوە کەسێک کە گەڕابێتەوە؟ ناوەندی زانیاری کۆچبەری (MRC) بۆ ئەوەی ئامۆژگاری خۆت و خێزانەکەت بکات لە کاتی دەرکردنی  بڕیارێک لەسەر جێهێشتنی عێراق.

ئێمە یارمەتی عێراقییەکان دەدەین بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاو بدەن لەکاتی ڕەچاوکردنی چوون بۆ دەرەوەی وڵات. ئێمە ڕێنموونی سەبارەت بە ژمارەیەک لە کێشەکان فەراهەم دەکەین لەوانە:

  • ئەو پرۆسە و رێکارانەی کە بۆ چوونە دەرەوە وڵات بەکاردەبرێن.
  • دەرفەتەکانی کارکردن لە دەرەوەی ڵات.
  • دەرفەتەکانی خوێندن بۆ عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات.
  • ماف و ئەرکەکانت وەک کۆچبەرێک لە وڵاتانی مەبەست.
  • نۆرمی کلتووری کۆمەڵایەتی و یاساکانی کار لەو وڵاتانەی بۆی دەچن.
  • پشتڕاست کردنەوەی گرێبەستەکانی کارکردنی دەرەوەی وڵات.
  • ڕۆڵی دامەزراوە جیاجیاکانی عێراق لە پرۆسەی کۆچکردندا.
  • چۆن خۆت بپارێزیت و لەکوێ بەدوای یارمەتی دابگەڕێیت لە دەرەوە، ئەگەر پێویست بێت
  • زانیاری لەسەر گەشەپێدانی توانا نیشتیمانییەکان و بەرنامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی
  • گەڕانەوەی سەلامەت و سەرکەوتووانە بۆ عێراق

ێمە ستافێکی تایبەتمان لە ناوەندی سەرچاوەی کۆچبەران تەرخان کردووە کە دەتوانن وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە

دەتوانیت پلانەکانت تاوتوێ بکەیت و ڕاوێژکارەکانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری هەموو ئەو زانیاریانەی کە پێویستت پێیەتی بۆت دابین دەکەن – لە دانیشتنی تایبەتی لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری یان لە ڕێگەی تەلەفۆن، واتسەپ، ڤایبەر یان سکایپەوە.

 

ڕاوێژکردنمان بێ بەرامبەرە و زۆریش نهێنیە

ئێمە زانیاریەکان بە گوێرەی پێداویستیەکانتان بۆتان فەراهەم دەکەین

سەردانمان بکە و بمانبینە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر لە MRCی بەغدا

بەر لەوەی گەشت بکەیت

اوەندی زانیاری کۆچبەری دانیشتنی بێ بەرامبەری بۆ هەموو  ئەو کۆچبەرانەی بەنیازی دەرچوون و ئەوانەی گەشتیشیان کردووە (کرێکاران، پیشەگەران، خوێندکاران، بنەماڵەکان، پیاوانی و ژنانی گەنج) دابین دەکات. ئێمە زۆر جەخت لەسەر زانیاری ڕاست و باوەڕپێکراو لەسەر کۆچکردنی سەلامەت دەکەین جا بۆ کارکردن بێت یان نیشتەجێبوون یان خوێندن . دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن سوودەکانی کۆچکردنی ئاسایی دەستنیشان دەکات و مەترسی و دەرەنجامەکانی پەیوەست بە کۆچکردنی نا یاسایی دەخاتە ڕوو.

ئەم دانیشتنانە یارمەتیت دەدات لە دەرکردنی بڕیارێکی گونجاو و بە ئاگا.

لە پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییەکان و کۆلێژ و زانکۆ پیشەییەکان، بۆ خوێندکاران و قوتابیان چەند دانیشتنێک سەبارەت بەم باسە بەڕێوە دەبەین. ئەم دانیشتنانە باس لە کۆچی سەلامەت، ئاراستەکانی کۆچ و کۆچبەرانی ئێستا و مەترسی و دەرئەنجامەکانی قاچاخی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکەن.

ڕاوێژکارانی MRC سەردانی دامەزراوە تەکنیکییەکان، کۆلێژەکان، زانکۆکان و کۆمەڵگەکان دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دانیشتنەکانی هۆشیاریی بەڕێوە ببەن.

تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر دەتەوێت سەردانی قوتابخانەکەت، کۆمەڵگەکەت، گوندەکەت بکەین بۆ ئەوەی هۆشیاری سەبارەت بە کۆچ کردن بەرز بکەینەوە.

٥ شت کە پێویستە پێش کۆچکردن ڕەچاو بکرێن

دەتەوێت بەرەو وڵاتێکی تر کۆچ بکەیت؟ بەر لەوەی جانتاکەت بپێچیتەوە، با قسە سەبارەت بەو شتە بکەین کە پێوسیتە بزانیت بەر لەوەی بڕۆیت.

1. کۆچ

هەندێک وڵات سیاسەتی کۆچ کردن بۆ عێراقییەکان پێشکەش دەکەن، هەندێکی وڵاتی تریش نایکەن. پێش ئەوەی بچیت بۆ وڵاتێکی تر، دڵنیابە لەوەی کە ڕێگەت پێ دەدریت و پێشوازیت لێ دەکرێت لەو وڵاتە - واتە پێویستت بە ڤیزا هەیە بۆ سەردان، کار، خوێندن یان مانەوەت لەگەڵ ئەندامێکی خێزان؟ سیاسەتی کۆچی ئەو وڵاتە چییە؟

2. مەترسیەکان

لەکاتی ڕۆیشت بۆ وڵاتێکی نوێ، مەترسی زۆر هەن کە پێویستە لە بەرچاو بگرێن، لەوانە مەترسی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کەسی و تەندروستی:

  • مەترسیە ئابوریەکان:ئایا ڕێگەت پێدەدریت لە وڵاتی مەبەستت کار بکەیت؟ ئایا تۆ ڤیزای کارت هەیە؟ ئەگەر پێش چوونە ناو وڵاتێک ڤیزای کارت بۆ دروست نەبوو، ڕێگەت پێنەدراوە کار بکەیت و ناتوانیت پێداویستی خۆت یان خێزانەکەت دابین بکەیت.
  • مەترسیە کۆمەڵایەتیەکان: بە کۆچ کردنت لە دوای خۆت خێزان و دۆستانت، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەت بەجێدەهێڵیت، کە لە عێراق پاڵپشتیت دەکەن. ئەگەر زمانی وڵاتی مەبەستت نەزانی یان دەربارەی نەریتەکانیان شارەزا نەبیت، مەترسی ئەوە هەیە کە ناتوانیت تێکەڵ ببیت لە گەڵ کۆمەڵگای خانەخوێی نوێت.
  • مەترسی کەسی: ئەگەر بەبێ ڤیزای دروست بۆ وڵاتێکی تر بڕۆیت، ئەوا سەلامەتی خۆت دەخەیە ژێر مەترسیەوە. قاچاخچی یان ئاسانکار بەڵێن دەدەن بە سەلامەتی بتهێننە وڵاتێکی تر، ئەگەر تەنها پارەیان پێ بدەی. لەگەڵ ئەوەشدا پێت ناڵێیت کە چەند ڕۆژێک دەشێت لە بۆشایی بچووکدا گیر بخۆی بەبێ ئەوەی توانای هەناسەدانت هەبێت ، باسی ئەو ترسانەت بۆ ناکەن کە لە کاتی بە قاچاخ بردنت بۆ وڵاتێکی دیکە ڕووبەڕووت دەبنەوە.
  • مەترسی تەندروستی: گەشت کردن بە رێگەی نایاساییەوە واتە (قاچاخچی، ئاسانکار، چوونە ژوورەوە بەبێ ڤیزا) مەترسی تەندروستی جدی هەیە. دەتوانیت لەکاتی گەشتدا خۆت بریندار بکەیت و هیچ دەستگەیشتنت بۆ چارەسەری پزیشکی نەبێت . ئەگەر بە بێ ڤیزا بچیتە نێو وڵاتێکەوە ، مافی گەیشتنت نیە بە بیمەی تەندروستی یان چارەسەری پزیشکی. ئەو کەسانەی بە ڕێگەی نایاسایی دا گەشت دەکەن زۆرجار بەهۆی مامەڵەی خراپەوە دوچاری کێشەی تەندروستی دەروونیش دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی ناتوانن کار بکەن و پشتگیری خێزانەکەیان بکەن .

3. تێچووی ژیان

زۆر جار خەڵک بە هیوای داهاتێکی زیاترەوە کۆچ دەکەن بۆ وڵاتێکی تر . لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگە خەرجیەکانی ژیان لە وڵاتی مەبەستت ڕيچاو بکەیت. بەو موچەیەی خاوەنکاری داهاتوو بەڵێنی بۆ داوە ، ئایا دەتوانیت شوقەیەک بەکرێ بگری، پارەی خواردن و جلوبەرگ بدەیت و پشتگیری خێزانەکەت بکەیت؟ خەرجی ژیان زۆرجار زیاترە لە عێراق کە دەبێت پێش ڕۆیشتن بۆ وڵاتێکی تر هەڵسەنگاندنی بۆ بکەیت

4. زمان

ئایا زمانی وڵاتی مەبەستت دەزانی؟ ئایا پێش ئەوەی عێراق بەجێبێڵیت، ئەگەری ئەوە هەیە کۆرسێکی زمان وەربگریت؟ ئایا ڕێگەت پێ دەدریت کۆرسی زمان لە وڵاتی مەبەستت وەربگریت؟ نەزانینی زمان ژیانی هەندەران زۆر قورس دەکات : ناتوانیت گرێبەستی کرێی شوقەکەت بخوێنیتەوە ، بڕۆیت بۆ بازاڕ کردن ، بچیتە قوتابخانە یان کارێکت دەست بکەوێت یان بە سادەیی خەریکی گفتوگۆیەک بیت بۆ ئەوەی هاوڕێی نوێ دروست بکەیت . فێربوونی وشەگەلی بنەڕەتی لە هەر یەکێک لە ناوچە سەرەکییەکانی ژیانی رۆژانەت تێدا بە سەر دەبەیت لەبەرچاو بگرە و ئەو کەسانە بناسە کە دەتوانن بە زمانی تۆ قسە بکەن و دەتوانن یارمەتیت بدات.

5. باجەکانی هاردەکردن، خەرجیەکانی بارکردن و گواستنەوە و رسوماتی کاڵاکانی ماڵەوە

ئایا تۆ شت و مەکەکانیشت لە گەڵ خۆت دەگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات؟ چی لەگەڵ خۆت دا دەبەیت و چی لە دوای خۆت بەجێدێڵیت؟ ئەمە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازی دەبێت و بیرۆکەیەکی باشە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم کێشانە لەگەڵ پارێزەرێکی کۆچبەری، ڕاوێژکارەکان لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری یان کەسێک کە شارەزایی هەبێت. تا پێت دەکرێت زانیاری سەبارەت بەم باسانە لە سەرچاوە فەرمیەکان وەربگرە.

هەندێک وڵات ڕێگە بە بێگانە دەدەن کە کەلوپەلەکانیان بە بێ باج هاوردە بکەن. هەندێکی تر هەن کە سنوورداری ئەو شتە دەکەن کە دەتوانن بیهێنن بە دانانی باج لەسەر هاوردەکردنی. هەروەها بیرت بێت کە رێژەی رسوماتەکانیش بپشکنی و پسوڵەیەکی دروستی بارکردن لە نوێنەری باری گومرگی بەدەست هێنیت.

کۆچی یاسایی دەتوانێت زۆر دەرفەتتان بۆ بڕەخسێنێت، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی دروست ئامادە بن و توێژینەوەی تەواو بکەن پلانێکی باش و بیرکراوە باشتر دەبێت بۆ تەندروستی و بەختەوەری و ڕازیکردنی کەسیت . بێگومان، گۆرانکاری دەبێت لە هەر شوێنێک جێگیر بن، بەڵام بە پلانی پێشوەختەی دروست، باشتر دەتوانیت ئەم بەرەنگارییانە چارەسەر بکەیت.

سەلامەت بە

ئایا پلانت هەیە عێراق بەجێ بێڵیت؟ لەوانەیە بۆ کار، خوێندن یان پەیوەندی کردن بە خێزانەکەتەوە لە دەرەوە؟ ئەگەر وا دەکەن، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێننەوە!

1. ئاگادار بن

بەر لە وەی بڕیاری کۆچ کردن بدەن، تا پێتان دەکرێت سەبارەت بەو شوێنەی کە مەبەستانە لێی بمێننەوە و بژین و زانیاری وەربگن و بزانن بارودۆخی کارکردن تێیدا چۆنە، بەهەمان شێوەش سەبارەت بەو کارەی بە نیازن ئەنجام بدەن و سەبارەت بەو کەسانەش کە لە گەڵ ئێوە گەشت دەکەن. لە گەڵ هاوڕێیان و خێزانەکەتان و بەرپرسە خۆجێیەکان و رێکخراوە ناحکومیەکان و ناوەندی زانیاری کۆچبەری قسە بکەن.

2. بە شێوەیەکی یاسایی کۆچ بکەن

گەشت کردن بە بێ ڤیزا و بەڵگەنامە یاساییەکانی تر مەترسیدارە. تەنها لەو کاتە گەشت بکەن ئەگەر هەموو بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم گەشتەتان هەبێت، لەوانە ڤیزا و مۆڵەتی کارکردن. گەشتکردنی نارێک/ نایاسایی دەتانخاتە ژێر چەندین مەترسیەوە، بۆ نمونە بەکارهێنانی کۆچبەر لە کارکردن بێ پێدانی دەسحەقی کارەکە.

3. ئەگەر لە دەوەرەی وڵات هەڵێکی کارکردنتان پێشکەشکرا یاخود بەڵێنی کارێکتان پێدرا، خاوەنکارەکە بناسن

متمانە بە هەموو کەس مەکەن. تا پێتان دەکرێت زانیاری سەبارەت بە خاوەنکار و ئەو کارەی کە پێشنیارتان بۆ کراوە لە دەرەوەی وڵات دەست بخەن. ناوبانگیان چییە؟ ئایا مۆڵەتیان هەیە بۆ کارەکانیان؟ ئایا داوات لێ دەکەن درۆ بکەیت دەربارەی تەمەنت یان بەبێ گرێبەست کار بکەیت؟

4. گرێبەستی کارکردن واژۆ بکەن بەو لەوەی بۆ کارکردن لە وڵاتێکی تر گەشت بکەیت

گرێبەستەکان گرنگن! داوا بکە گرێبەستێک ئیمزا بکرێت لەگەڵ بریکاری دامەزراندن کاتێک کارت دۆزییەوە، داوا بکە گرێبەستێک لەگەڵ خاوەنکارەکەت ئیمزا بکرێت. بەبێ گرێبەست کارەکەت یاسایی نییە.

5. بەڵگەنامەکانت بپارێزە

بەڵگەنامە کەسیەکانت بپارێزە. پاسپۆرت و ڤیزا و گرێبەستی کارکردنتان وێنەی لە بەر بگرن. کۆپیە ڕەسەنەکانی/ ئەسڵیەکانی ئەم دۆکیومێنتانە لە شوێنێکی سەلامەت دابنێن و وێنەکانیان/ کۆپیەکانیان لە گەڵ خۆتان و خێزانەکانتان هەڵگرن. بەڵگەنامەکانتان مەدەنە دەست کەسی تر و مەهێڵن کەسی تر بۆتان هەڵگرێت.

6. لە حاڵەتە لە ناکاوەکان دا

امادە بن. هەمیشە لیستێکی ژمارە تەلەفۆنی گرنگ لەوانە، پۆلیسی خۆجێی، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەشی ئاگرکۆژێنەوە، هاوڕێیان و خێزانەکەتان، بالیۆزخانە یاخود کۆنسولگەریەکەتان و رێکخراوە ناحکومیەکان، یەکیەتیەکانی بازرگانی و دامەزراوەکانی کۆچبەری و ناوەندی زانیاری کۆچبەری لە گەڵ خۆتا هەڵگرن.

7. لە گەڵ کەسانی تردا لە پەیوەندی دا بمێننەوە-

پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێکانتان و خێزانەکانتان بهێڵەوە لە وڵاتی خۆتان. با بزانن کە ئێوە باشن و سەلامەتن. لە گەڵ کۆچبەرانی تر ببن بە هاوڕێ و هەڵسوکەوتیان لە گەڵ بکەن. بەم شێوەیە دەتوانن یارمەتی و پشتگیری یەکتری بکەن

8. خۆتان بپارێزن

ئەگەر کێشەتان هەیە، قسە لە گەڵ کەسێکی متمانەپێکراو بکەن. داوای یارمەتی لە رێکخراوە ناحکومیەکان یاخود دامو دەزگاکانی تر بکەن وەک بالیۆزخانەکەتان بۆ پێدانی ئامۆژگاری و پاراستنتان.

 

ڕاوێژکردنمان بێ بەرامبەرە و زۆریش نهێنیە

ئێمە زانیاریەکان بە گوێرەی پێداویستیەکانتان بۆتان فەراهەم دەکەین

سەردانمان بکە و بمانبینە یاخود پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دەستخستنی زانیاری زیاتر لە MRCی بەغدا

هۆشیار بن

گەشت کردن بە بێ ڤیزا یاخود مۆڵەتی کارکردن یاخود بەڵگەنامەکانی تر و بەزاندنی سنوورەکان بڕیارێکی خراپە. ئەگەر هەموو ئەو بەڵگەنامە یاساییانەتان نەبێت کە پێویستن بۆ گەشت کردن بۆ دەرەوەی وڵات ، ئەوا خۆتان دەخەنە ژێر مەترسیەکی گەورەوە. ئەگەر سنوورەکان ببەزێنن بەبێ ئەوەی ڤیزای ئەو وڵاتە ی کە بۆی دەچن هەتان بێت ، ئەوا یاسا پێشێل دەکەن.

ئاگادار بن!

چەند گرووپ یان کەسانێکی تاوانبار هەن کە کار دەکەن و سوود لەو کەسانە وەردەگرن کە بڕیاری گەشت کردنی نایاسایی دەدەن . ئەگەر داوای یارمەتی لەو جۆرە کەسانە بکەن کە زانیاری، خزمەتگوزاری و بەڵگەنامەکان بۆ چوونە دەرەوەی وڵات دەفرۆشن، لەوانەیە بە مەرجی زۆر سەخت بچنە ژێر باری قەرزەوە. زۆر جار ڕاستیتان پێ ناگوترێ و لەوانەیە خۆتان دواجار لە بارودۆخی توندوتیژ یان چەوسانەوە دا ببیننەوە.

هەروەها لەوانەیە گروپە تاوانکاران یان نێوەنگرەکان بەڵێن بە کارێک یان هەلێکی تری باش لە دەرەوە بدەن. ئەگەر ئەم بەڵێنانە زۆر باش دەربکەون ، ئەوا ڕاست نییە . کۆچبەران و پەنابەران بەتایبەتی لاوازن لە بازرگانیکردن بە کەسەوە، تاوانێک کە ژنان و منداڵان و پیاوان بۆ چەندین مەبەست دەکڕێتەوە لەوانە کاری بێگاری و چەوسانەوەی سێکسی.

وریا بن-

ئەم گرووپە تاوانکارانە دەشێت پارەیەکی زۆر لە بەرامبەر گەشتەکەتان لێوەربگرن و بتانخەنە ژێر مەترسی وا کە هەڕەشە بۆ سەر ژیانتان هەبێت لە ماوەی گەشتەکەتان بۆ دەرەوەی وڵات. دەشێت دواجار نەگەنە دوا شوێنی مەبەستتان.

بارودۆخەکانی تر کە دەتوانێت ژیانتان بخاتە ژێر مەترسیەوە

تەنانەتەت ئەگەر بە شێوەیەکی یاسایی بۆ وڵاتێکی تر گەشت دەکەن، بەڵام دواتر زیاتر لە ماوەی رێگەپێدراو لە ڤیزاکە یاخود مۆڵەتی کارکردن لەم وڵاتە دەمێننەوە، ئەمەش وا دەکات کە ببنە کۆچبەرێکی نایاسایی. لە بیرتان بێت کە هەمیشە لە بارودۆخێکی لاواز دا دەبن بە بێ بەڵگەنامەی گونجاو یاخود مۆڵەتی یاسایی بۆ مانەوە لە وڵاتێکی بیانی دا.

بەبێ مۆڵەتی یاسایی بەرپرسانی وڵاتی بیانی دەرتان دەکەن و دەتانگەڕێننەوە بۆ عێراق.

هەندێک زانیاری گشتی لەسەر ئەوەی کە کۆچی نایاسایی، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاخی کۆچبەران مانای چییە:

کۆچی نایاسایی

✓ هیچ پێناسەیەکی جیهانی نیە
✓ کۆچی نایسایی – هاتووچۆی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی یاسا، ڕێساکان، یان ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی چوونە ژوورەوە یان دەرچوون لە دەوڵەتی ڕەسەن، ترانزێت یان شوێنی مەبەست بەڕێوە دەبن.
✓ وڵاتی ناردن/وڵاتی ڕەسەن، ، ناڕێکی لەو حاڵەتانەدا دەبینرێت کە تێیدا کەسێک بەبێ هەبوونی پاسپۆرت یان بەڵگەنامەیەکی گەشتی یاسایی لە سنووری نێودەوڵەتی دا تێپەڕدەبێت یان پێداویستییە ئیدارییەکان بۆ بەجێهێشتنی وڵات جێبەجێ ناکات.
✓ وڵاتی مەبەست: : بریتییە لە چوونەژوورەوە، مانەوە یان کارکردن لە وڵاتێکدا بەبێ رێگەپێدانی پێویست یاخود بەڵگەنامەی پێویست و بەپێی رێساکانی کۆچ کردن.

ئەو کەسانە کە... لە رێگەی (هۆیەکان)
بە شێوەیەکی نایاسایی چووەتە نێو وڵاتەوە خۆ لادان لە پشکنینی کۆچبەری
بە بەڵگەنامەی هەڵە چووەتە ناو وڵاتێکەوە بەکارهێنانی بەڵگەنامە یاخود ڤیزای ساختە
مەرجەکانی ڤیزای پێشێل کردووە مانەوە زیاتر لە ماوەی پێدراو یان کارکردنبە بێ مۆڵەت
خاوەنی بەڵگەنامەکانیان نین. پاسپۆرتی بزر/دزراو/ون/بردراو
بەجێنەهێشتنی وڵات دوای ڕەت کردنەوەی داوای پەنابەرێتی مانەوە دوای بڕیاری ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرێتی لەلایەن وڵاتی خانەخوێ
خاوەنی بەڵگەنامەکانیان نین. وەک کۆچبەرێکی نایسایی لە دایک دەبێت
بە قاچاخ براونەتە نێو وڵاتێکەوە بە نایاسایی چوونە نێو وڵاتێکەوە
قوربانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوەن لە رێگەی بازرگانی کردن بە مرڤەوە بۆ نێو وڵاتێک بردراوە

بازرگانیکردن بە مرۆڤ

لەسەر بنەمای ئەو پێناسەیەی کە لە پرۆتۆکۆلی بازرگانیکردن بە کەسەوە دراوە، دیارە بازرگانیکردن بە کەسەوە سێ پێکهاتەی هەیە.

کردارەکە (چی کراوە)

دامەزراندن، گواستنەوە، دەربازکردن، بەندەرگرتن یان وەگرتنی کەسی

هۆیەکان (چۆن ئەنجام دراوە)

هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێز، زۆرکردن، ڕفاندن، ساختەکاری، فێڵکردن، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات یان لاوازی، یان پێدانی پارە یان سوود بە کەسێک کە لە قوربانەکەی لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.

مەبەستەکە (بۆچی ئەنجامدراوە)

بۆ مەبەستی خراپ بەکارهێنان کە بریتییە لە بەکارهێنانی لەشفرۆشی کەسانی تر ، بەکارهێنانی سێکسی ، کاری بەزۆر ، کۆیلایەتی یان نەریتە هاوشێوەکان و لابردنی پارچەکانی جەستە .

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئایا بارودۆخێکی تایبەت بازرگانیکردن بە کەسەوە پێک دەهێنێت، پێناسەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە پرۆتۆکۆڵی بازرگانیکردن بە کەس و ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی تاوانەکە لەبەرچاو بگرە، وەک لە لایەن یاسای خۆجێی پەیوەندیدارەوە پێناسە کراوە.

بە تاوانکردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ

یاسای عێراقی دژە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە 2012، کار و هەندێک شێوەی بازرگانی سێکسی بە تاوان لە قەڵەم داوە. ناتەبا لەگەڵ پێناسەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، یاسای دژە بازرگانی کردن پێویستی بە پیشاندانی هێز، ساختەکاری، یان زۆرکردن بوو بۆ دروستکردنی تاوانی بازرگانی کردن بە سێکس لە منداڵاندا و بۆیە هەموو شێوەکانی بازرگانی کردن بە سێکسی منداڵان بە تاوان نەدەزانی. یاسای دژە بازرگانی کردن بە مرۆڤ سزایەک کە تا 15 ساڵ زیندانیکردن و بڕی 10 ملیۆن دیناری عێراقی (8790 دۆلار) وەک سزا دەستیشان کرد بۆ تاوانی بازرگانیکردن بە قوربانیانی نێرینەی پێگەیشتوو، هەروەها سزای زیندانی تا هەتایە و بڕی 15 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی (13,180 دۆلار بۆ 21970 دۆلار) ئەگەر قوربانی ئەو سەرپێچییە مێینەیەکی پێگەیشتوو یان قوربانییەکی منداڵ بێت.

پێکهاتە قاچاخی کۆچبەران بازرگانیکردن بە کەسەوە
جۆری تاوان دژی دەوڵەت پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
بۆچی شەڕی لەگەڵ دەکەین بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەت بۆ پاراستنی مافی کەسان
پەیوەندی نێوان لایەنە بەشدارەکان پەیوەندی بازرگانی نێوان قاچاخچی و کۆچبەر کۆتایی دێت دوای گەیشتن بە شوێنی مەبەست. پەیوەندی خراپ بەکارهێانی نێوان بازرگانی مرۆڤ و قوربانی. بەکارهێنانەکە بەردەوام دەبێت بۆ قازانج کردن
عەقڵانیەتی جوڵەی رێکخراوی کەسەکان بۆ قازانجکردن دامەزراند/ گواستنەوەی رێکخراو و بەکارهێنانی بەردەوامی قوربانی.
Illegal border crossing بەزاندنی نایسایی سنوور توخمێکی سەرەکی- فرە نەتەوەییە. بەزادنی سنوور (یسایی و نایاسایی) پێویست نیە/ بەشێک نیە لە پێناسەکە، واتە THBدەشێت لە ناوخۆی وڵاتێک ڕوو بدات.
Consent ڕەزامەندی کۆچبەر بۆ بەزاندنی نایاسایی سنوور یان هیچ ڕەزامەندییەک نەدراوە یان ڕەزامەندییەکی سەرەتایی بەهۆی هێز، فێڵکردن، زۆرکردن لە هەر قۆناخێک، وەرگیراوە.

بۆچی ناوەندی زانیاری کۆچبەری

خزمەتگوزاری

ناوەندی زانیاری کۆچبەری زانیاری و راوێژکاری پێشکەش دەکات بۆ کۆچبەرانی بە مەبەستکراو لەسەر کۆچکردنی سەلامەت و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کۆچکردنی ناڕێک و مەترسییە جدییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی کۆچبەرە پێشبینیکراوەکان بەهێز بکەن و هانیان بدەن بۆ ئەوەی بژاردەی گونجاو و بە ئاگار هەڵبژێرن.

ڕاوێژکردن

ڕاوێژ کردن یەکێکە لە خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان کە لە ناوەندی زانیاری کۆچبەری پێشکەش دەکرێت. خزمەتوەرگران دەتوانن لە راوێژکاری یەک لە بەرامبەر یەک لە بارەگاکانمان کەڵک وەرگرن، بەڵام دەتوانن هەروەها راوێژ لەگەڵ ڕاوێژکارەکانمان بکەن لە ڕێگای تەلەفۆن (هێڵی گەرمی 800 50 555)، سکایپ (MRC IRQ ) یان ئیمەیلی (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.). ڕاوێژکردنمان بەخۆڕاییە و بە زۆریش نهێنیە.

ئێمە ڕێنموونی سەبارەت بە ژمارەیەک لە کێشەکان فەراهەم دەکەین لەوانە:

  • ئەو پرۆسە و رێکارانەی لە تەواوی قواخەکانی کۆچبەری دا هەن.
  • دەرفەتەکانی کارکردن یاخود خوێندن لە دەرەوەی ڵات.
  • ماف و ئەرکەکانت وەک کۆچبەرێک لە وڵاتانی مەبەست.
  • نۆرمی کلتووری کۆمەڵایەتی و یاساکانی کار لەو وڵاتانەی بۆی دەچن.
  • پشتڕاست کردنەوەی پەرەپێدەرانی کار لە دەرەوەی وڵات، کرێی حکومەت و رۆڵی دامەزراوە جۆراوجۆرەکان لە بازنەی کۆچکردن دا.

دابینکردنی هەلێک بۆ ئەوانەی بەنیازی کۆچکردنن بۆ ڕاوێژکردن بە ڕاوێژکارەکانمان، نەک هەر وایان لێدەکات بڕیارێکی بە ئاگا بدەن، بەڵکو یارمەتیشمان دەدات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانمان لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵکی عێراق لە پرسەکانی کۆچی سەلامەت و یاسایی و ئاسایی و کۆچی ڕێک ناڕێک و دەرئەنجامەکانی و بە قاچاخبردنی کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە .

ڕێنماییەکانی پێش ڕۆیشتن

ڕێنماییەکانی پێش ڕۆیشتن بۆ پاراستنی کۆچبەران و کرێکارانی کۆچبەر گرنگن. ئەم ڕێنماییانە زانیاری سەرەتایی پێشکەش بە بەو کۆچبەرانە دەکەن کە بە نیازی گەشت کردنن بۆ ئاسانکردنی گەشتەکەیان بۆ وڵاتی مەبەست و بەهێزکردنیان بە زانیاری پێویست و بەسوود بۆ ئەوەی سوودی ئەزموونی کارکردنیان لە دەرەوەی وڵات زیاتر بکەن.

لە ماوەی پێدانی ڕێمایی پێش گەشت کردن ئێمە زانیاری ورد سەبارەت بەم خاڵانە فەراهەم دەکەین:

  • ماف و ئەرکی کرێکارانی کۆچبەر،
  • سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی کار،
  • باری گشتی کارکردن و ژیان لە وڵاتی مەبەست،
  • ئەو ئالنگاریە سەرەکیانە کە لەوانەیە ڕووبەڕووی کەسێک ببنەوە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوە
  • لیستێکی ورد لە هەموو پەیوەندیە گرنگەکان لە حاڵەتی لە ناکاو دا.

دانیشتنەکانی ئاراستەکردن بۆ ئەو کۆچبەر و قوتابیانەی دەیانەوێت گەشت بکەن

ناوەندەکانی زانیاری کۆچبەری بە بێبەرامبەر دانیشتنی ئاراستەکردن و ڕێنوینی کردن بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت کۆچ بکەن (کرێکار، پیشەگەر، ئەندامانی خێزان و خوێندکار) ساز دەکەن. ئێمە جەخت لەسەر ئاگادارکردنەوەی خەڵکی دەکەینەوە سەبارەت بە کۆچکردنی سەلامەت جا بۆ کارکردن بێت یان نیشتەجێبوون یان خوێندن. دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن و ڕێنوینی کردن سوودەکانی کۆچکردنی ئاسایی و مەترسی و دەرەنجامەکانی پەیوەست بە کۆچکردنی ناڕێک دەخاتە ڕوو. ئەم دانیشتنانە بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران رێکخراون بۆ ئەوەی نەک تەنها بڕیارێکی بە ئاگا بدەن، بەڵکو ب ئوەی جەخت لەوەش بکاتەوە کەوا پرۆسەی کۆچکردن بە شێوەیەکی رێک و ئاسوودە بەرێوە دەچێت. ئێمە ئەم دانیشتنانەی ئاڕاستەکردن لە ئۆفیسەکەمان لە بەغدا دابین دەکەین.

ناوەندەکانی زانیاری کۆچبەری، دان دەنێن بە گرنگی دامەزراوە تەکنیکی و پیشەییەکانی ڕاهێنان لە بەرزکردنەوەی کۆچی لێوەشاوە. ئێمە بەشی بێبەرامبەر پۆلی ئاڕاستەکردنی قوتابیانمان لە پەیمانگا تەکنیکی و پیشەییەکان و کۆلێژ و زانکۆ پیشەییەکان ساز کردووە. ئەم پۆڵانە باس لە کۆچکردنی سەلامەت، ئاراستەکانی کۆچکردنی ئێستا و سوودە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کۆچ دەکەن. ڕاوێژکارانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری سەردانی دامەزراوە تەکنیکییەکان، کۆلێژەکان و زانکۆکان دەکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی دانیشتنی بەرزکردنەوەی هۆشیاری ئەنجام بدەن.

ئاسانکاری حەواڵەکردن

ناوەندی زانیاری کۆچبەری سیستەمێکی حەوالەکردنی دامەزراندوە لەگەڵ حکومەت و دامەزراوە تایبەتەکان بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی کۆچ کردن لەسەر بنەمای پێویستی تاک. ڕاوێژکارانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانن پێویستیەکانی کۆچبەرانی مەبەستدار هەڵسەنگێنن و بیانگەڕێننەوە بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی پێویست، بڕوانامە، دووپاتکردنەوەی کاری ڕیکلامکراو لەلایەن خاوەکارانی دەرەوەی وڵات و تۆمارکردنی سکاڵاکانیان، ئەگەر هەبێت.

زەماڵەی خوێندنی نێودەوڵەتی بۆ عێراق

Information material

پرسیارە دووبارەبووەکان

ناوەندی زانیاری کۆچبەری چیە؟

ناوەندی زانیاری کۆچبەری بریتیە لە ناوەندێکی زانیاری کە ڕاستەوخۆ خزمەتگوزاری پێشکەش بە کۆچبەران دەکات بۆ ئاسانکردن و رێگەخۆشکردن و ئاراستەکردنیان بۆ کۆچێکی یاسایی و ڕێک و پێک و سەلامەت.

کێ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات؟

ئەو کۆچبەرانەی مەبەستیانە کۆچ بکەن، کرێکارانی کۆچبەر، گەڕاوەکان، ئەو عێراقانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، خوێندکاران و ئەندامانی خێزانی کۆچبەران دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن

ناوەندی زانیاری کۆچ چ خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات؟

تەلەفۆن پەیوەندی دەکەن

ناوەندی زانیاری کۆچبەری لەسەر چەند مەسەلەیەک کە لە پرۆسە و ڕێوشوێنەکانی بەشدار بوون لە هەموو قۆناغەکانی سوڕی کۆچ، ماف و ئەرکی کۆچبەران لە وڵاتانی مەبەست، نۆرمی کۆمەڵایەتی-کلتوری (و یاساکان) وڵاتانی مەبەست ڕێنوێنی فەراهەم دەکات. دابینکردنی هەلێک بۆ کۆچبەرانی مەبەستدار بۆ ڕاوێژکردن بە ڕاوێژکارەکانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری و وایان لێدەکات بڕیارێکی بە ئاگا دەربکەن.

دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن و ڕێنوینی کردن سەبارەت بە کۆچکردنی سەلامەت و ئاگادار لەگەڵ خوێندکاران

ناوەندی زانیاری کۆچبەری ڕێنوینی کردنی بێ بەرانبەر دابین دەکات بۆ کۆچبەران مەبەستدار لە رێگەی فێرکردنی خەڵکی دەربارەی کۆچکردنی سەلامەت جا ئەگەر بۆ کارکردن بێت یان نیشتەجێبوون یان خوێندن. ئەم دانیشتنانە سوودەکانی کۆچی ئاسایی و مەترسیەکانی پەیوەست بە کۆچی ناڕێک دەردەخەن. هەروەها دەتوانن لاوازترین گروپ وەک پەنابەران و ئاوارەکانی ناوخۆ (IDPs) بە ئامانج بکەن.

حەواڵەکردن و پشتگیری کردن

زۆرجار خزتمەوەرگرێک پرسێک یان نیگەرانییەکی هەیە کە لە دەکەوێتە دەرەوەی سنوور و مەودای ناوەندی زانیاری کۆچبەری. ئەم نیگەرانیانە لەکاتێکدا کە پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە بەگشتی ، ڕەنگە لەلایەن خزمەتگوزاریەکانی حکومەت یان ئەو رێکخراوانەی ترەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو نیگەرانیانە دامەزراون ، مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت .

پەیوەندیکردن لە رێگەی میدیا و تۆرۆ کۆمەڵایەتیەکان

بۆ بەرزکردنەوە و باشترکردنی پەیوەندی کردنی بەرفراوانتری عێراقییەکان ، بەرهەمەکانی میدیا ( تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) پێویستە پەرەیان پێبدرێت ، وەک : ماڵپەڕی ناوەندی زانیاری کۆچبەری: www.mrciraq.iq ، سایتی فەیسبووک ، ئەژماری تویتەر .

لێکۆلینەو

لە ڕێگەی چالاکیەکانی پەیوەندیکردنەوە، ناوەندی زانیاری کۆچبەری بە شێوەیەکی سروشتی زانیاری و داتای تایبەت بە کۆچ لە عێراق کۆدەکەنەوە. جگە لەوەش ، ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت ڕاپرسی بچووک ئەنجام بدات بۆ شیکردنەوەی باشتر و تێگەیشتن لە ئاراستەکانی کۆچ لە عێراق .

هاوکاری کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان

گەڕان بە دوای هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەوانە وەزارەت، فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، باڵیۆزخانە پەیوەندیدارەکان، میدیا و ئاکادێمیا و زۆرانی تر، توخمێکی سەرەکی کاری پەیوەندی کردنی ناوەندی انیاری کۆچبەریە. ئەم توخمەی کاری پەیوەندیکردنە پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و پەیوەندی کردنی کۆمەڵگە بە ناوەندی انیاری کۆچبەری. هاوبەشی کردن لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکان کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵکی عێراق دەکەن لە قۆناغی جیاجیای کۆچدا، ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لەگەڵ ئەجێندای کۆمەڵگای پەیوەندی (و کۆچ) ، باڵیۆزخانەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دەرفەتەکانی کۆچی یاسایی، دەستنیشانکردنی بریکارە ساختەکان/ڕیکلامەکانی دەرەوەی وڵات، ئاکادیمیا– بۆ گەشەکردنی بنەمای زانیاری لەسەر کۆچ و هتد

پێدانی ڕێنوینی بە ڕۆژنامەنووسان/ پەیوەندیکردن لە رێگەی میدیاوە

میدیا و ڕۆژنامەوانان ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕێکخستنی هزری خەڵک لە پرسەکانی کۆچدا دەگێڕن. میدیا دەتوانێت لەسەر کێشەکانی کۆچ کردن ، کۆچی ناڕێک ، قاچاخی کۆچبەران ، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەو دەرئەنجام و مەترسیانەی پەیوەندییان بە کۆچی ناڕێکەوە هەیە ، هۆشیاری بەرز بکات .

پەیوەندیکردن (ژوورەکان) لە پێشانگاکان/ بۆنە پەروەردەییەکان

پێشانگا و بۆنە پەروەردەیییەکان هەلێکی باش بۆ بینین و دابەشکردنی ماددەی زانیاری و پەروەردە و پەیوەندی (IEC) دەرەخسێنن و خزمەتگوزاریەکانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری بۆ گەنجان پیشان دەدات. هەروەها ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت پێشانگا و بۆنەکانی تری پەروەردەیی بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەو خزمەتگوزاریانەی کە دابینی دەکات رێکبخات.

کێ بۆ ناوەندی زانیاری کۆچبەری کار دەکات؟

تیمی ناوەندی زانیاری کۆچ لەو پیشەوەرانە پێک دێن کە شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە بواری کۆچ و ڕاوێژ کردن و پەیوەندی کۆمەڵگە. تیمەکە لەلایەن ڕێکخەری ناوەندی زانیاری کۆچ بەڕێوە دەبرێت و لەلایەن ڕاوێژکارەکانی ناوەندی زانیاری کۆچ ەوە پشتگیری دەکرێت. تیمی ناوەندی زانیاری کۆچ بەشێکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (MOLSA) و لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ (ICMPD) پشتیوانی دەکرێت. ناوەندی زانیاری کۆچ لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و نەرویجەوە لە ڕێگەی پرۆژەی (پێشخستنی بەڕێوەبردنی کۆچ لە وڵاتانی ڕێگا ئاوریشمەکان) و "دامەزراندنی ناوەندی زانیاری کۆچ و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کۆچ لە عێراق" پشتگیری دارایی دەکرێت.

ئامانجی ناوەندی زانیاری کۆچ چیە؟

1. زانیاری: بۆ زیادکردنی توانای گەیشتنی کۆچبەرانی پێشبینیکراو، کۆچبەری کار و خێزانەکانیان، بە زانیاری گشتی و دیاریکراو لەسەر کۆچ، هەروەها بۆ کرێکاری بیانی کە لە دەرەوە دەگەن.

2. بەرزکردنەوەی هۆشیاری: بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر کێشەکانی کۆچی سەلامەت و دەرەنجام و مەترسیەکانی کۆچی ناڕێک - لەناو خوێندکاران، کرێکارانی بیانی، میدیا، سەرکردەکانی کۆمەڵگە، ئاوارە ناوخۆییەکان و هتد لە ڕێگەی دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن و وۆرکشۆپ و هەڵمەتەکانی پەیوەندیکردن.

3. بونیاتنانی توانا: هاوکاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری بەردەست بۆ کۆچبەرانی پێشبینیکراو و کرێکاری بیانی.

4. ئامۆژگاری: بوون بە بە یەک وێستگەی وەستان بۆ کۆچبەرانی پێشبینیکراو و هەروەها کرێکارانی بیانی بە پێدانی زانیاری سەرەتایی و باوەڕپێکراو لە هەموو قۆناغەکانی سوڕی کۆچ دا.

ئایا ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت کارێک لە دەرەوە دەتەبەر بکات؟

نەخێر، ناوەندی زانیاری کۆچبەری ناتوانێت کارێکت بۆ دەستەبەر بکات لە دەرەوە. ناوەندی زانیاری کۆچبەری سەنتەرێکی زانیاریە بۆ کۆچبەران بۆ زانیاری و ڕێنمایی. ناوەندی زانیاری کۆچبەری ناوەندی لە سەر کار دانان یان بریکاری دامەزراندن نیە.

ئایا ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت ڤیزام بۆ وەرگرێت؟

نەخێر، ناوەندی زانیاری کۆچبەری ناتوانێت ئاسانکاری ڤیزا پێشکەش بکات. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین لە ڕێگەی هەنگاوی پێویستەوە ڕێنماییتان بکەین بۆ وەرگرتنی ڤیزا و پێدانی زانیاری لەسەر پێداویستی ڤیزا لە وڵاتە جیاوازەکاندا .

ئایا پارە لە بەرانبەر خزمەتگوزاریەکانتان وەردەگرن؟

نەخێر، هەموو خزمەتگوزاریەکانمان بە تەواوی بێ بەرانبەرن.

ئایا ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن بۆ قوتابیان ساز بکات؟

بەڵێ، ناوەندی زانیاری کۆچبەری دانیشتنەکانی ئاڕاستەکردن بۆ خوێندکارانی پەیمانگا پیشەیی و تەکنیکییەکان، کۆلێژ و زانکۆکان بەڕێوە دەبات. ڕاوێژکارانی ناوەندی زانیاری کۆچبەری سەردانی پەیمانگا تەکنیکییەکان، کۆلێژەکان و زانکۆکان دەکەن بۆ ئەوەی بە بەردەوامی دانیشتنی هۆشیاری ساز بکەن.

چ دەرفەت و رێگەیەک بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە دەرەوەی وڵات زیاتر بخوێنن بەردەستن؟

ئەم بەستەرانە دەشێت بە سوود بن:

چۆن ناوەندی زانیاری کۆچبەری دەتوانێت یارمەتیم بدات لە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات؟

ناوەندی زانایری کۆچبەری دەتوانێت زانیاریت بۆ دابین بکات کە بەسوود بێت بۆ تۆ بۆ بڕیاردانێکی بە ئاگا دەربارەی کۆچکردن.

کێی تر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت؟ بەکەڵک بێت بۆتان

ڕاپۆرت و بڵاوکراوە پەیوەندیدارەکان بە کۆچ:

سووڕی کۆچ کردن لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا: هۆکارەکانی پشت کۆچکردن
https://eea.iom.int/publications/migration-flows-iraq-europe-reasons-behind-migration

عێراق – CMFS: درایڤەرەکانی کۆچ و هۆکارەکانی کۆچکردن بۆ ئەوروپا (2017)
https://displacement.iom.int/reports/iraq-–-cmfs-migration-drivers-and-reasons-migration-europe-2017

خەمڵاندنی جیهانی رێکخراوی نێودەوڵەتی کار لەسەر کرێکارانی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی - ئەنجام و میتۆد
https://www.ilo.org/global/publications/books/WCMS_652001/lang--en/index.htm

بەرەنگارییە دووانەکانی کاری منداڵ و کارکردنی گەنجان لە وڵاتە عەرەبیەکان: سەیرکردنێک
https://labordoc.ilo.org/discovery/fulldisplay?vid=41ILO_INST:41ILO_V2&docid=alma994899893402676

تەندروستی ئاوارە و کۆچبەران
https://www.who.int/migrants/publications/EMRO-report.pdf?ua=1

بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کوێلایەتی سەردەم
http://gvnet.com/humantrafficking/Iraq.htm

راپۆرتی بازرگانی کردن بە کەسەوە- عێراق 2020
https://www.state.gov/reports/2020-trafficking-in-persons-report/iraq/

سووڕی دارایی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، تەمووزی 2018
https://www.fatf-gafi.org/media/fatf/content/images/Human-Trafficking-2018.pdf

بەرەو سیاسەتێکی رێنوینی بەشداری کردنی دیاسپۆرای عێراقی:
https://www.icmpd.org/fileadmin/user_upload/Policy-brief_Towards-an-Iraqi-diaspora-engagement-policy.pdf

دەستپێشخەری گەشەپێدانی تواناکان - کاری شایستە بۆ کرێکارانی ناوخۆ
https://www.ilo.org/islamabad/whatwedo/publications/WCMS_350254/lang--en/index.htm


کێی تر دەتوانێت یارمەتی بدات؟

پەیوەندیمان پێوە بکەن

ناوەندی زانیاری کۆچبەری

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - بەغدا ئەلوەزیریە
بەڕێوەبەرایەتی مەشقی کار و پیشەیی
عێراق- بەغدا
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
فەیسبووک: https://www.facebook.com/mrc.iq
هێڵی گەرم – 800 50 555 
www.mrciraq.iq

نەخشەی گۆگڵ

Google map